دەبا شیوەن کەم بۆ ڕۆژی پێشوو
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
532 مشاهده
دەبا شیوەن کەم بۆ ڕۆژی پێشوو
داخ و نەدامەت خۆشی لەدەس چوو
بێ باک و بێ هۆش بە ڕۆژ و بە شەو
وەکوو حەیوانات خەریک خورد و خەو
جارێ بۆ گەڕان جارێ بۆ سەیران
هەر دەم بە جۆرێ ڕام ئەبوارد ژیان
تەمەنی جوانی هەر وەک بەهارە
لەبەر کەیف و زەوق وەک خەو دیارە
لە ناکاو زانیم کە چوومە ئەو سەر
سەمەی نەبوو هەی خاکم بەسەر
تازە چوو لەدەس تەمەنی جوانی
بۆم ماوەتەوە هەر ماڵ وێرانی
پیر و کەنەفم بێ جێ و دەربەدەر
عومرم بەسەر چوو باخم بێ سەمەر
بەرهەمم نەبوو لە داری دونیا
ڕۆژگارم چوواند بە کردەی هەبا
دەبا هەر شین کەم بۆ پەشیمانی
بۆ کردەوەی بەد لە دونیای فانی
ئیمڕۆ ڕۆژ بە ڕۆژ لە خۆم بێزارم
وەک داری بێ ئاو هەر ڕوو لە خوارم
لوتفیتخلص بارەکەت یەکجار گرانە
هەر ڕۆژێ چەن دەرد لەلات میوانە