دڵە بە جووتە دوو میوانت بوو
دوو غەمی گەورە
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
538 مشاهده
دڵە بە جووتە دوو میوانت بوو
دوو غەمی گەورە لەسەر شانت بوو
یەکێ هەژاری دەردی گرانە
دووەم پیرییە دەس لێک بەردانە
نەخێر هەزارە ئەتوو نازانی
بۆیە هەمیشە حاڵ پەرێشانی
یەک غەمی ژنە، یەک غەمی مناڵ
هەڵپەی ئیدارەی ئەم ساڵ بۆ ئەو ساڵ
ڕیش و سەر سپی ددان کەل و وەل
جەستەی لار و خوار وەک دەردی شەلەل
حوکمی چاوەکەم دائیم لە خوارە
ناڵەی دەروون دێ دڵ بێ قەرارە
نە بە شەو خەوتن نە بەڕۆژ گەڕان
دائیم ڕەق و ڕووت وەک داری خەزان
بێ ناز و حورمەت ناو دۆست و ئەحباب
هەناسەی دەروون قرچەی وەک کەباب
لوتفیتخلص غەم مەخۆ دونیا فانییە
ئەم غەمە تەنها هەر بۆ تۆ نییە