جەرگم پڕ لە خوێن پڕ دەردە دەروون

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  931 مشاهده
جەرگم پڕ لە خوێن پڕ دەردە دەروون
هەرچەن سەیر ئەکەم ڕەفتاری گەردوون
هیچ شادی نییە لەم دونیای فانی
پڕ مەینەت و غەم ژانە ژیانی
بە شەو غەمبارم بە دەردی زەمان
بە ڕۆژ بێزارم لە ژین و ژیان
ناڵەی دەروون دێ وێنەی نێرەکەو
چەن تەقەلا دەم چاو نەچلتە خەو
لەباتی شەربەت زووخاوی جەرگم
نۆش ئەکەم قوم قوم تا دوای مەرگم
مەر ئەو سەعاتە ڕاکێشم بێ غەم
دوور بم لە دەرد و ئازار و ستەم
ڕوو کەمە مەیدان پەنا هەر خوایە
چاو ئەچێتە خەو هەتا هەتایە
دڵ سارێژ ئەبێ لە دەردی دونیا
ئەمێنێ حیساب لای خۆم و خودا
لوتفیتخلص گریان و ناڵەت بێ سوودە
چونکە تەمەع و حیرست مەوجوودە