ئەرێ برادەر ئەپرسی حاڵم
ژیانێکی تاڵ
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
607 مشاهده
ئەرێ برادەر ئەپرسی حاڵم
وەک تەیری زامار شکەستە باڵم
عاجز و پەشێو داماو و غەمبار
مردن لام خۆشە لە ژینم بێزار
ڕۆژ و شەو دائیم وام لە مەینەتدا
لە ژێر باری غەم لە ڕەزالەتدا
فرمێسکی چاوم وەک جۆگەی ڕەوان
ئەبارێتە سەر ئەم دڵەی بوریان
غەم لە هەر چوار لا دەوری لێ داوم
نەماوە تاقەت توانا و تاوم
عومری پڕ خەفەت ژیانێکی تاڵ
جەرگ و هەناوم بۆتە کۆی زووخاڵ
مەحرووم و بێ بەش لە پشت و جەرگم
ڕۆژێ هەزار جار تەمەننای مەرگم
گیرۆدە و زەلیل ژێر باری نەگبەت
ڕۆژێ بە چەن جۆر ئەکەومە زیللەت
سا خودا بەسە ئەی پەروەردگار
لە حاڵی عالەم هەر تۆی ئاگەدار
قەترەیی ڕەحمەت لە بەحری بێ پەی
بە بەندەی هەژار سا تۆ عەتا کەی
دەرباز کە لوتفیتخلص لە ناو بەحری غەم
با بەس بێ ئیتر هەناسەی ماتەم