غەم لە بانی غەم دەردم کارییە

کزەی دەروون
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  642 مشاهده
غەم لە بانی غەم دەردم کارییە
خورد و خواردنم لە بێ عارییە
گیرۆدەی داوی بەڵا و نەگبەتی
تووشی سزا و ئێش دەرد و مەینەتی
سەراپا ئەندام ئەسیری دەردە
گیرۆدەی بەڵا و هەناسەم سەردە
بە شەو لە شیندام تاکوو بەیانی
کاتێ هەڵ ئەستم بە دڵ گرانی
لە خەمی خۆم و نەخۆشی و پیری
کزەی دەروون و حوزن و زویری
عەقڵم نەماوە شعوور نازانم
دائیم دڵ شێواو، زۆر پەرێشانم
ئەوەن غەمگین و دەروون پڕ دەردم
ئەوەیە باعیس گریانی سەردم
لە لایێ خەفەت بۆ ژین و مەرگم
لایێ قرچەی دێ هەناو و جەرگم
لوتفیتخلص مەخەوە مەخۆ قوڕ بەسەر
ڕووکە بارەگای شای خيرالبشرعربی