دەخیلم ئەی دڵی غەمگین چییە دیسان کە شێواوی

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  437 مشاهده
دەخیلم ئەی دڵی غەمگین چییە دیسان کە شێواوی
زەمانێ بوو کەمێ شاد بووی کە چی دووبارە داماوی
وەکوو تەیرێکی زاماری ئەسیری ژێر دەسی واشەی
نییە ڕزگاری و هەرگیز ئەبێ بتخاتە نێو داوی
زەمانەش هەر لەگەڵ تۆدا بە دائیم دوژمنی خوێنخوار
لە پاشانیش وەکوو ڕاوچی ئەکا ڕاوت لە ناکاوی
هەزارانی وەکوو تۆ وا ئەسیری چەرخی گەردوونە
ئەبێ تۆ تازە چی بکەی توو بە وێنەی قیمە چنراوی
وەرە ئەمجارە بۆ خۆت گۆشەگیر بە و تۆ لە عالەم دوور
لەسەر ئەم فیکرە بێ مەعلووم بزانە ڕۆژێ فەوتاوی
هەتا ماوی لە دونیادا موتیعی ئەمری باری بە
کە عومرێکی کەم و کورتە هەمووی دانە لە پێناوی
وەرە لوتفیتخلص بە مەردانە موقیمی کونجی خەڵوەت بە
لە بازاڕی فەلەک دوور بە میسالی بەحرە گێژاوی