ئەی خودا چی بکەم عەقڵم شێواوە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  534 مشاهده
ئەی خودا چی بکەم عەقڵم شێواوە
بەهاری عومرم وشک و بێ ئاوە
جارێ ڕوو لە خوار جارێ لە ژوورە
گاهـ لە سێبەرە، گاهـ لە هەتاوە
خۆیشی نازانێ خەریک چ کارە
بە دەس خۆیەوە سەری سوڕ ماوە
پێی ئەڵێم هەژار بۆچ وا زویری
ڕاستم پێ بڵێ چیت لێ قەوماوە
بەڵکوو دەس کەوێ دەرمانی دەردت
دڵی بیمارت وا بێ هۆش ماوە
بۆ خۆت بگەڕێ بە کەیف و سەیران
بێ شک ئاشووبیت وا بە دوواوە
ئێستا نازانی مانەندی حەیوان
سەر بڕینەکەت لە دواوە ماوە
چونکە نازانی تۆ بۆ چی هاتی
ئەگەڕێی بێ هۆش لە ڕووی دونیاوە
خودا تۆی بۆ چی بۆ ئەم دونیا نارد
ئێستا تۆیش ئەمرت بە پشت گوێ داوە
ئەبێ بزانی بێ سڕ نەهاتی
بە خۆڕا هیچ کەس خەڵق نەکراوە
دەرمانت نییە شێتی بێ خەبەر
لوتفیتخلص بزانە زۆرت نەماوە