دڵە شیوەن کە کارت تەواوە
هەڵسە وەکوو مەرد
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
546 مشاهده
دڵە شیوەن کە کارت تەواوە
ڕەگی حەیاتت وا بەدەم باوە
خەرمانی عومرت هەڵگرت تەواوی
هەڵسە وەکوو مەرد ئەوەی کە ماوە
ئیتر دڵ مەدە بە ئیشی دونیا
تازە لە دەس چوو زۆرت نەماوە
ڕەونەقی چاوم تەم و تۆز ئەکا
دەماری گیانم سیس و ژاکاوە
خۆمیش هەمیشە بێزارم لە خۆم
دەردی بێ دەرمان دەوری لێم داوە
کەوتۆتە پێشم بەحرێکی بێ پەی
هەزاران وەک من تێدا خنکاوە
هەر خۆم ماڵ کاول لەم داری دونیا
دوو لام لە کیس چوو دڵ خەریک ماوە
ئیمڕۆ دوا ڕۆژی ژینی دونیامە
کونجی گۆڕستان بۆم دانراوە
دەرد و مەرارەت جوملە بۆ من بوو
بۆیە وجوودم زەرد هەڵگەڕاوە
بارم گرانە ڕێگەم زۆر دوورە
دڵ لە حەسرەتا شووشەی شکاوە
خواردنم ژارە، خەونم گریانە
نازانم چۆنم چیم لەبار ماوە
دەفتەرم سیاهـ، گوناهم زۆرە
خودا خۆی دەلیل هەموو داماوە
منیش پەشیمان بێ چارە و بیرم
ڕووی بێ دەستی خۆم بۆ تۆ هێناوە
ڕەحمێ کە لە حاڵ بەندەی بارگران
ڕزگارم بکەی ڕۆژی جەزاوە
لوتفیتخلص غەم مەخۆ ڕەسوولی جیهان،
مژدەی بە ڕجا بۆ ئالی داوە