ڕۆژێ لە تەقدیر بینای لامەکان

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  415 مشاهده
ڕۆژێ لە تەقدیر بینای لامەکان
ڕێگەم کەوتە ناو عەشیرەتی شوان
ڕێم کەوتە دێی ناو «جەوەجەوە»
ئەو شەو لەو دێیە ببوین بە میوان
ناوی خانەخوێ کاکە شێخ عەلی
ئاگاداری بێ حەزرەتی یەزدان
نەوەک لە هاوین نەوەک لە بوهاری
فەسل چ وەعدە لە چللەی زستان
وەختێ دابەزین ئێمە دوو سوار
لەشمان تەڕ ببوو لەبەری باران
ئافەرین بۆ تۆ ئەولادی حەیدەر
وەکوو بەچکە شێر دەرپەڕی لەلان
مایینی وەرگرت ئاگری هەڵکرت
دەس بەجێ چایەی هێنایە مەیدان
ئەو شەو لەوێ بووین بەکەیف و عوشرەت
سوبحەینێ سەحەر لەدەمەو بەیان
دیسان ئاگری کردەوە دەرحاڵ
هێنایە مەیدان پیاڵە و ئیستیکان
سەماوەرجۆشا چائامادە بوو
هێلکەی برژاوولەگەڵ ماست و نان
لە پاش نان خواردن تەودیعی کردین
گەڕاینەوە دوا غەیەت شادوومان
باقی ئەحواڵات ئەوەل تا ئاخیر
سەرانسەر بۆتۆ گشتم کرد بەیان
عەرزی سڵاوی بە سۆزم هەیە
لە خزمەت خۆت و جووتە حۆرییەکان
لوتفیتخلص میوان بووی یەک تاقە شەوێ
ڕێز و خزمەتی بێ حەد و پایان