بارکراوی باری غەم تا کەی لە ژێر ئەم دەردە بم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  687 مشاهده
بارکراوی باری غەم تا کەی لە ژێر ئەم دەردە بم
هەر وەکوو مەجنوون لە داخا ڕوو کێو و هەردە بم
من لە دەشتی چۆڵی حەسرەتدا غەریب و بێ کەسم
دڵ وەکوو کەشتی ئەسیری ئاهی گەرم و سەردە بم
من گەلێ مەحزوون و غەمگین و جگەر سووتاومە
لێو بەبار و چاو بە ئەشک و ڕەنگ و ڕۆمای زەردە بم
ڕۆژی مەشغووڵم بە ئیشی نابەجێ و کاری خراپ
تا بە کەی تەوبە نەکەم من دائیمە هەر جەردە بم
چاک و داوێن هەڵکراو مەجبووری ڕەنج و پڕ جەفا
ئەی خودا هاوارە تا کەی ئەم دڵەی وەک بەردە بم
دڵ لە داخی بەعزێ ئینسان دائیمە پڕ دەرد و غەم
تا بە کەی حیرس و خەفەت ئەم زێد و مەئوا و عەردە بم
لوتفیتخلص چشتێ بکڕێ سەد سوێندی گرانت بۆ ئەخوا
حازرە بۆ دەس بڕین ناحەق نییە ئازوردە بم