ئەی فەلەک بەسیە خەیلێ فەوتاوم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  347 مشاهده
ئەی فەلەک بەسیە خەیلێ فەوتاوم
لە ئینسان ناچم ئەوەن شێواوم
لە خەم و چەپۆک دەورانی بەدبەخت
دەروون پڕ لە ئێش زووخ و زووخاوم
دڵم پڕ لە دەرد هەناسەم سەردە
وەک گوڵی بێ ئاو سیس و ژاکاوم
هەر وەکوو هەیکەڵ زەمانەی قەدیم
وجوودی بێ ڕۆح بە پاوە ماوم
ئەم شەو زامانم یەکجار کارییە
غەم لە چوار لاوە دەوری لێ داوم
کەوتوومەتە گێژ بەحری غەمە و تەم
بەدەس دەردەوە گرفتار ماوم
دڵ وەک تەیرێکی ئەسیر و غەریب
لوتفیتخلص بێ خەبەر موبتەلای داوم