ئەی برای ئازیز نووری چاوانم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  443 مشاهده
ئەی برای ئازیز نووری چاوانم
گەر پرسیار ئەکەی وەزع و ژیانم
هەر ئەوەندەیە هەناسەم ماوە
ئەینا وەک مردوو دوور لە ژیانم
بە دەس دەردەوە حاڵم پەشێوە
جەوری دنیای دوون پشتی شکانم
گەلێ بێزارم لە جەوری ڕۆژگار
لە داخان هەردەم دڵ پڕ لە ژانم
بێ جێگە و مەئوا بێ ئیش دەس بەتاڵ
پەراگەندەی ناو کووچە و کۆڵانم
هەر ساتێ دەردێ هەر تاو ئازارێ
دووچار و شێواو زۆر پەرێشانم
هەمیشە لە ناو بەحری خەم و دەرد
موبتەلای هەزار باری گرانم
وەک داری سەر یاڵ کز و بێ گەڵام
پابەندی داوی چەرخی دەورانم
لوتفیتخلص مژدە بێ سوپای خەم شکەست
سەد شوکر بۆ خوا کە شادومانم