زەمانە ئیشت گشت چەوت و بەدفەڕ

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  451 مشاهده
زەمانە ئیشت گشت چەوت و بەدفەڕ
کردەوەت هەموو پڕ لە فیتنە و شەڕ
هەزار شازادەت توو کردە خادم
بە گێژێک ئەدەی تەختەکەی قەیسەر
هەندێ گێرۆدەی دەردی هەژاری
هەندێکیش غەرقە لە ناو سیم و زەڕ
هەندێ نەخۆش و گێژ و دەردەدار
هەندێ بە شەوقە دەماخی لەسەر
هەندێ کەوتووە لە دەشتێکی چۆڵ
هەندێ ناو باخی پڕ میوە و سەمەر
هەندێ هاواری لە دەستی زۆردار
هەندێ مەسروورە شاد و بەختەوەر
هەندێ ڕووت و قووت بەتای کراسێ
هەندێکیش چۆغە و فاسۆنی لەبەر
هەندێ زۆر بەناز بەخێوی دەکەی
هەندێ ئەگریێ بێ دایک و پدەر
لوتفیتخلص هەر کەسە و بە جۆرێ ئەژێ
ئەتۆش بنۆشە خوێناوی جگەر