وەرە سەر باسی دوڵەمەندی شڕ

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  518 مشاهده
وەرە سەر باسی دوڵەمەندی شڕ
دەرگای حەساری کلیل داوە خڕ
ناوێرێ غەریب وە یا ڕێبواری
ڕوو کاتە ماڵی لەبەر سەگی دڕ
سەروو پێ پەتی بە ڕۆژ و بە شەو
بە توێی کراس و دەرپێیکی شڕ
هەر چەندەی هەبێ قەت ڕازی نابێ
عەرد خۆی تەواو کرد کەوتە چرگە و خڕ
کە بێتە باسی یەک درهەم تەماع
ئەیکاتە گاڵتە و چەقە و مشت و مڕ
گەر بە دڵی نەبێ قسەی هەژاری
تاوی لێ ئەدا ناکاو کوتوپڕ
ئەڵێی ئەی کابرا هەڵسە لەم ناوە
بڕۆ ڕێگەی خۆت زوو بە کپ و کڕ
بۆ خۆت دانیشە بێ هۆشی نەفام
من کەی هاوڕێی تووم لاتی گێژی وڕ
لوتفیتخلص بە ئێشە دەردی دەروونت
بۆ خۆت بناڵە هەردەم سەر و مڕ