وا خەیاڵم سواری ئەسپی سەر ڕەقی بەد غار ئەکا
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
558 مشاهده
وا خەیاڵم سواری ئەسپی سەر ڕەقی بەد غار ئەکا
ڕوو لە شاخ و دەشت و کێو و چۆم و بەرد و دار ئەکا
لافی زل زل لێ ئەدات و هەر وەکوو ئاغایی ڕووت
هیچ لە ماڵیدا نییە و داوای سوپا و سالار ئەکا
حاکیمی حوکمە لەسەر تەخت و تاراجی نەگبەتی سەربەخۆ
کە چی ئیدعایی تەخت و قەسری زەڕ نیگار ئەکا
تیغی نەگبەت باڵی پەل داوە فڕێی داوە لە دوور
بێ خەبەر لە حاڵی خۆی داوای سەما و تەیار ئەکا
باری بێ عەقڵی گرانە وا لەژێریا نووچ ئەدا
گەرچی لەو حاڵەیشە هێشتا ئیدعای سەر بار ئەکا
ڕووت و بێ بەرگ و کراسە، سەر بەتاڵ و پێ پەتی
مەعمەلەی یاقووت و دوڕ و سەنگی گەوهەربار ئەکا
بەسیە لوتفیتخلص زەحمەتە بۆت ناگیرێ نەفسی بەدت
سەد هەزارانی وەکوو تۆ پڕ جەفا هاوار ئەکا