برینی جەرگم ئەمشەو کارییە
سیروانی ئەشکم
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
451 مشاهده
برینی جەرگم ئەمشەو کارییە
ژین و ژیانم هەر غەمخوارییە
یادی دۆستانی کۆنەم کەوتە سەر
گڵپەی دەروونم هەر وەکوو فەنەر
سیروانی ئهشکم بە لێڵاوی هات
ڕۆژی نیشان دام وەک ڕۆژی مەمات
جاری خەیاڵی گفت و گۆی شیرین
باڵای وەک چنار شۆخی نازەنین
جاری گوفتاری وەک شەکەر وابوو
وەک مامز هەڵات لە دەستم دەرچوو
جاری لەنجە و لار وەک کۆتری یاهوو
بە ناز و عیشوە ئەهات و ئەچوو
هەر ڕۆژێ نەوعێ مەکر و نازی بوو
هەر سات بۆ یەکێ هامڕازی بوو
نازدار و نازک شەوچرای شەو بوو
لێو ئاڵ و چاو ڕەش مانەنەی کەو بوو
لوتفیتخلص بناڵە تۆ لە دووری لەیل
بە مسلی مەجنوون لە سەحرای دوجەیل