دڵە تۆ پیر بووی چیت لە دڵداری
نەغمەی وا بەتام
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
596 مشاهده
دڵە تۆ پیر بووی چیت لە دڵداری
بۆچ وا بێ شەرم و شعوور و عاری
تەمەنی پیری دڵداری و ئەتۆ
هەی ماڵ وێرانی بێ کەس ڕەنجەڕۆ
هەی ماڵوێران بێکەس ڕەنجەڕۆ
بە هەزاران دەرد لە تۆ ڕووی داوە
جەستەکەت بێ هێز پشتت چەماوە
دەستت دەلەرزێ چاوت کەم بینە
شەو و ڕۆژ مەینەت لەناو ئەم ژینە
ئەگەرچی خۆتیش کە وا نەماوی
خەیاڵت داوە لە زوڵفی خاوی
بۆ کاتی لاوی دڵ گەڕایەوە
وەکوو کەنێرە و گوڵ گەشایەوە
چونکە ڕوو بە ڕووی یاری نازەنین
وەک گوڵی غونچە دەم بە پێکەنین
بە نوکتە کەوتە گفتوگۆ و کەلام
شەکەر شکاندن نەغمەی وا بە تام
لوتفیتخلص ئومێدی وەسڵی بەخشیوە
دڵی تۆ خۆشی وای قەت نەدیوە