دڵم پڕ لە خەیاڵە خودا هاوار لەم حاڵە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  631 مشاهده
دڵم پڕ لە خەیاڵە خودا هاوار لەم حاڵە
عالەم سرەوتی نییە لەتاو ئەم ئاهـ و ناڵە
ناڵەی منە لە تاوی وەکوو بازە دوو چاوی
یاخوا هیچ کەس وەکوو من نەکەوێتە نێو داوی
ئەوداوەی ئەو دایناوە بە خۆی لە هەر دوو لاوە
بێ غەم لە دەردی خەڵکی کە ماوەیان نەماوە
چۆن نەبم من بەزووخاڵ لە حەسرەت دووچاوی کاڵ
شەرتە داخی باڵای نەمەوێ من موڵک و ماڵ
ڕوومەت گوڵ و گوڵزارە قامەتی وەک چنارە
عەجایب جووتە سێوە نەسبە لە قەد ئەو دارە
نەم دیوە ئەو سێوانە بە موڵکی دڵ هەرزانە
قیمەتی کوا لە ئەسڵا ئەو موڵکی خوراسانە
لێوی چەن جوان و ئاڵە کوڵمی پڕ وردە خاڵە
عەجەب شۆخ و نەجیبە گەرچی هێشتا منداڵە
بردوویە عەقڵ و هۆشم بۆیە دڵ بە پەرۆشم
کاتێ کە چاو هەڵدێنێ بە بێ مەی من سەرخۆشم
ددان ئەڵێی مەرجانە برۆی وەکوو کەوانە
لوتفیتخلص چیت لە دڵداری دانیشە بێ دەخلانە