گەردنی نەقشی بلوورە سەنعەتی حەق وا ئەبێ

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  595 مشاهده
گەردنی نەقشی بلوورە سەنعەتی حەق وا ئەبێ
هەر لە گۆشت و خوێنی ئینسان شەوچرا پەیدا ئەبێ
گەرچی مەوسووفی عەقڵ مەشهووری عیلم و ئەدەبی
یەک نەزەر بەسیە لەبۆ عاشق لە ژین ڕیسوا ئەبێ
تۆ بزانە پێت بڵێم گەر یەک ئیشارەت بۆ بکا
تووشی عیللەی سارییە و دەردێکی بێ هەمتا ئەبێ
چاوەکانی هەڵ هێناوە وەک شەهێنی دوای نەچیر
دڵ وەکوو دوڕاجی مسکینە لە ترسا وا ئەبێ
من لە دەستی خۆم نییە دڵ تەیرە وا کەوتووتەداو
هەر کەسێ تربێ ئەویش وەک من لەڕێی سەودا ئەبێ
ڕوو لەهەر شوێنێ بکا وەک شیرینی ئەرمەن نشین
عالەمی وردوو درشت پڕ شۆڕش و غەوغا ئەبێ
چارەی دەردی دڵت ناکرێ بە من لوتفیتخلص بەخوا
ڕۆژی ئەوەڵ بەختەکەت چۆن بوە ئیستاش وادەبێ