نیگای ئەو شۆخە عەیارە دڵی کردووم بەسەد پارە
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
618 مشاهده
نیگای ئەو شۆخە عەیارە، دڵی کردووم بەسەد پارە
دەروونم پڕ لە ئازارە، لەتاو ئەو لێوە گوڵنارە
لە عەشقی ئەو پەری زادە، برۆی وەک شێری جەللادە
دڵم غەمگین و بەربادە، کە زوڵفی چەشنی ڕەشماڵە
دەمی غونچەی بوهارستان، لە دووری یاری چاو مەستان
هەمیشە پایز و زستان، کە پیشەم شین و هاوارە
گرانە دەردی دڵ بەخوا، وەکوو مەجنوونی بێ پەروا
بە دائیم وێڵ و بێ مەئوا، هەمیشە شێت و پەستیارە
سەرم سوڕماوە لەم بەختە، برینی دەردەکەم سەختە
ژیانم تاڵە لەم وەختە، چ شۆخێ نەحس و غەدارە
ئەم شۆخە شیرین قەدەمە، بۆ من کە مایەی ماتەمە
دائیم لە جەور و ناڵەمە، لە بۆ ئەو چاوە بە خومارە
نەماوە خواردن هەم خەوم، بێ ڕاحەتە ڕۆژ و شەوم
هەر باسی تاڵی ئەژنەوم، لوتفیتخلص لەم ژینە بێزارە