گیانە نازانی دڵم زامارە

بە پەیکانی تیر
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  267 مشاهده
گیانە نازانی دڵم زامارە
برینەکەی من لە دووری یارە
پار بوو ئەگەڕام لە دەشت و لە دەر
لە مانگی نیسان ئەوەڵ بەهارە
گەلێ نازداران هاتبوون بۆ گەشت
ئەگەڕان لەناو گوڵ و گوڵزارە
یەک یەکیان دیار بوو ڕوخساری ئەنواند
بە غەمزەی ئەبرۆ کەوتنە ئیشارە
بە پەیکانی تیر دوو ئەبرۆی هیلال
دڵ و جەرگ سووتا بووە سەد پارە
وەک هەیکەل بێ ڕۆح ماوم بە پارە
جێی تیری ئەوە دڵ بریندارە
ئێستا ئەنۆشم شەرابی میحنەت
لوتفیتخلص چی ئەکەی چارت ناچارە