چییە ئیمڕۆ دڵی من وا لە ڕاو و کەیف و سەیرانە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 2 دقیقه  754 مشاهده
چییە ئیمڕۆ دڵی من وا لە ڕاو و کەیف و سەیرانە
گەڕیدەی شاخ و دەشت و دەر لە دامێنی چیاکانە
بە فیکری عارزی هێنایە بەر چاوی وێنەی دولبەر
گەهێ لە کەیف و شادیدا گەهێ لە شین و گریانە
بە خەیاڵی هەبا و عەقڵی کەم فامی وەهای دانا
میسالی شەمعە ڕوخساری بە خۆی تەشبیهی پەروانە
ئەڵێم ئەی بێ عەقڵ تۆ چی و خەریکی چی و لە چی ماوی
وەرە واز بێنە لەم فیکرە کە ئاخیرەت پەشیمانە
نەبوو هەرگیز کە سابیت بێ لەسەر هیچ شتێ تا سەر
بە وێنەی چەرخی گەردوونە بەدەس نەفسەوە حەیرانە
چاوی تۆ هەر وەکوو ڕاوچی تیرەنداز بێ بۆ هەر لایێ
بە دووی ئەو تیرەدا ئەڕۆی بۆیە وا حاڵت پەرێشانە
گەهێ دێنێتە بەر چاوی خەیاڵی وێنەی شیرین
گەهێ ساکن لە خەڵوەتدا خەیاڵ نەقشی خاڵانە
بە دەستی خۆی نییە بولبول کە ترسابێ لە بەردی خەڵک
کە نایێ و نزیکی نابێ هەمووی ترسی ڕەقیبانە
لە نزیک و لە دوور ئەیڵێ چ ئەزانێ لە عەشقی بار
کە زیکری سەر زوبانیتی گوڵێکی من لە باغانە
کە ڕۆژێ ڕێ کەوێ ئیش ئەڵێی کێ هەیە هەر من هەم
کە برسی بی ئەڵێی یاڕەب ئەمن چی بکەم لە برسانە
بەسە لوتفیتخلص ئەوا پیر بووی خەیاڵی هیچی دونیایی
وەرە تەعقیبی ڕێگەی ڕاست گوزەرکە لەم خەیاڵانە