وا خەیاڵ و عەقڵ و هۆشم ڕاستە ڕێی ون کردووە

هەروەکوو لالەی بەهاران
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  348 مشاهده
وا خەیاڵ و عەقڵ و هۆشم ڕاستە ڕێی ون کردووە
هەروەکوو کرمی سولەیمان جەرگمی کون کردووە
خوێن لە بنیادم نەماوە سیس و ژاکاوم ئەمن
هەڵگیراوە خواردن و خەو ئەشکمی ڕوون کردووە
هەر وەکوو لالەی بەهاران دائیمەن نەشئەم هەبوو
فیرقەتی یاری وەفادارم منی دوون کردووە
جەردەیی زولفی کە هات تاراجی دڵمی وا ڕفاند
ئەو سوپا و سالارە ئێمەی تووشی گەردوون کردووە
ئەی ڕەفێقان وا مەزانن ناڵینم بێ حیکمەتە
تیری ئەبرۆیە کە جەرگ و ناوی پڕ خوون کردووە
لە خەوی غەفڵەت بە دائیم شکڵی ئەو نازدارە خۆ
دێتە بەر چاوم لەبۆیە منی مەجنوون کردووە
هەر وەکوو داری لە پاییز لوتفیتخلص وا بێ زینەتی
یادی سیوەیل هات و لێدا منی زەبوون کردووە