ڕەنگی زەرد و ئەشکی چاوم دەردەکەم زۆر کارییە

باغەوانی باغی گوڵ بووم
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  505 مشاهده
ڕەنگی زەرد و ئەشکی چاوم دەردەکەم زۆر کارییە
هەر وەکوو سیروان لە چاوم سەیلی ئەشکم جارییە
گەر ئەڵێ تۆزێ ئەژیم هەر وەک سەفیهی بێ خەبەر
دەردی عیشقە وای لێ کردم مانەوەم بێ عارییە
عار و عەیبم لێ مەبینە گەر لە ناکەس ڕوو ئەکەم
بارەکەم یەکجار گرانە عیللەتی ناچارییە
زانین و عەقڵ و کیتابەت سوودێکی بۆ من نەبوو
ڕەنجەکەم گشت چوو بە بادا بەختەکەم هەر خارییە
بێ سەمەر بوو داری بەختم توولی عومرم ڕابوارد
ڕۆژ بە دائیم دەرد و زیللەت هەم شەوم بێدارییە
باغەوانی باغی گوڵ بووم سەردەمێ خۆش ڕامبوارد
ماوەیەکی کورت و کەم بوو داخەکەم یەکجارییە
لوتفیتخلص خۆشی چاک ئەزانێ ئاخیرەت هەر ڕووت ئەبێ
بۆیە هەر ڕووت و ڕەزیلی کووچە و ناو شارییە