گیانە نەماوم دیدەم نەماوم
تیمار کە دەردم
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
481 مشاهده
گیانە نەماوم دیدەم نەماوم
وەک برا کوژراو جگەر برژاوم
لە دووری تۆیە ئەی چەهرە پەری
بێ سەبر و قەرار بێ خورد و خاوم
لە حەسرەت باڵات هەر وەکوو مەجنوون
بە شێتی مەجنوون دەرچووە ناوم
وەک داری خەزان وشکم بە پاوە
شەوق و زەوقم چوو شەنگ لێ بڕاوم
بکەوە فریام سەر خێڵی نازدار
تیمار کە دەردم هەتاکوو ماوم
پەنجەی خوێناویت سوورە بە خوێنم
ئەسیر و پابەند دوو زولفی خاوم
ئاگری دووری تۆ ئاگری تێ بەردام
سەراپا جەستەم وەک یەک سووتاوم
چاو وەک گەلاوێژ هەڵدێنێ بە ناز
بە یەک تەماشا پۆڕی خوراوم
سەرخێڵی نازدار ئاهووی مشکین ناف
من بۆ گرتنت لەگەڵ جێماوم
ئەمجا بە ڕووی ڕووت دڵم ڕووناک کە
دەردم دەرمان کە شێت و شێواوم
لوتفیتخلص تۆ تازە چیت لە دڵداری
منیش نازانم بۆچ خەریک ماوم