دڵ داگیرساوە ئەسووتێ وەک مۆم
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
921 مشاهده
دڵ داگیرساوە ئەسووتێ وەک مۆم
مەگەر هەر بە خۆم شیوەن کەم بۆ خۆم
تۆیش لە ئەحواڵم ناپرسی جارێ
مەعلووم بریندار تیغی برۆی تۆم
خەیاڵی ڕووی تۆ وا لەبەر چاوم
لە ماڵ یا لە دەر لە شاخ یا لە چۆم
تەمەننا ئەکەم لە خودای گەورە
ئارەزوومەندی دیداری ڕووی تۆم
ئارامم نییە زۆر پەشێو حاڵم
دائیم پڕ ئێشە زامەکەی بەسۆم
لەسەر تا بە پێ گشت تێک شکاوە
نەماوە تاقەت لە هەر دوو ئەژنۆم
چەن ساڵە وەک شێت گەڕیدەی سەحرام
بە قسەی عالەم بوومە جێگەی لۆم
بە غەمزەی چەشمت وا پێ کراوم
بە سزا بژیم تا ئەو ڕۆژ تەرۆم
لوتفیتخلص واز بێنە چیت لەم خەیاڵە
مەحاڵە بۆ تۆ بێتە بەرووبۆم