وەرە یاری خونچە دەم ئەی جوانی شیرین قەدەم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  550 مشاهده
وەرە یاری خونچە دەم، ئەی جوانی شیرین قەدەم
دڵ ئەناڵێ، هەموو دەم، لە پێناوت ڕووح ئەدەم
ڕووح ئەکەم بە قوربانت، بۆ زووڵفی لوولی جوانت
دەستی من و دامانت، تیمار کە دەرد و زەدەم
تیمارکە دەردی دەروون، جەرگ و دڵم بوو بە خوون
کەوتوومە کز و زەبوون، تۆ شازادە و من خەدەم
توو وەک شازادەی چینی، قامەت شەنگ و شیرینی
دەوای زام و برینی، ڕووناکی هەر دوو دیدەم
دڵ پڕ دەرد و ئازارم، وەک فەرهادی هەژارم
بێ خەون و بێ قەرارم، لە مەغریب تا سوبحدەم
ڕۆژ و شەوم جەفایە، لە دووری ئەو لەیلایە
گەرچی زۆر بێ وەفایە، لێم نەدی غەیری نەدەم
لوتفیتخلص تا کەی خەمباری، هەردەم لە شین و زاری
لە گیانی خۆت بێزاری، وێڵی سەحرایی عەدەم