تیری غەمزەی وا لە ناوی جەرگی مندا کاری کرد

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  615 مشاهده
تیری غەمزەی وا لە ناوی جەرگی مندا کاری کرد
هەر وەکوو دوژمن لە پڕ دەستی وەشان و غاری کرد
خەرمەنی عومری عەزیزم وا سووتانی بێ ئەمەل
بەختی عەقڵ و هۆشی تێک دا ڕوو لەسەحرا تاری کرد
مالیکی موڵک و عەقڵ بوو حاکمی ئەنکاری خۆی
هەر بە یەک لەحزە لە ناکاو بە بەڵا دووچاری کرد
وا لەناو تۆفانی غەم زستانی ساردە بە خەفەت
گیر و پابەندم ئەمن ئەو عەزمی ڕوی گوڵزاری کرد
هەر وەکوو شیرین لە ڕەشماڵ ڕوو لە ئاوی ئەڵوەنە
بێ خەبەر لە دەردی فەرهاد فیکری نەوبەهاری کرد
چۆن لەناکاو غەمزەکەت ڕێکەوت و دای لە جەرگەکەم
دڵ بە میحنەت دائیمە هەر شیوەن و هاواری کرد
لوتفیتخلص یاری تازە ڕۆیی تۆ بەجێ مای ئەی هەژار
هەر وەکوو بولبول لە بەندا مەیلی سەر کۆساری کرد