تەگبیر کەن ڕەفێقانم وام لە گێژی دەریادا
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
453 مشاهده
تەگبیر کەن ڕەفێقانم وام لە گێژی دەریادا
دەنگی ناڵە و گریانم وا لە ئەوجی سەمادا
پەرچەم و ئەگریجەی لێی بڕیم سەبر و قەرار
دڵ ئەسووتێ چەشنی نار عومرەکەم بە هەبادا
ڕەحمێ بکە تەبیبم گوێ مەدەرە ڕەقیبم
وا بێ کس و غەریبم سروورم بە جەفادا
ئاسکەی خۆتەنی چینی نادری ڕووی زەمینی
لە ئەمساڵ بێ قەرینی دڵەی من لە سزادا
ئەمساڵی توو شیرین بوو فەرهادیش لە گرین بوو
ساکنی بێستوون بوو ڕوو لە کێو و چیادا
دێوانە بووم لە داخا ڕووم دا بە دەشت و شاخا
لەتاو ئەو گوڵ وباخا کردەوەی من بەبادا
چەندە مەجبوورە بلبول لەبۆ هەڵ مژینی گوڵ
پەروانە لەوەسوڵ ڕۆحی خۆی بە چرا دا
بۆ ئەو شۆخە نازدارە جەرگ و دڵ پڕ فیگارە
هەر دەم لە گریە و زارە بە داوی زولەیخادا
لوتفیتخلص چییە ئەم حاڵە ئەم غەمە ئەم خەیاڵە
تەمەنناکە مەحاڵە حەیاتت بە فەنادا