دڵ ئیمرۆ ئەکا یادی شاعیران

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 3 دقیقه  926 مشاهده
دڵ ئیمرۆ ئەکا یادی شاعیران
شاعیرانی کورد مەردانی زەمان
یەکەم شێخ مەعرووفاعلام ئەولادی حەیدەر
قوتبی زەمان بوو زاتی مونەوەر
پاشان جزیریاعلام و ئەحمەدی خانیاعلام
شیعریان بە نرخە وەک هی قائانی
یەک بابا تاهیراعلام مەشهوور بە عوریان
سەرقافڵەی هەموو شوعەرای کوردان
شیعری گشت پەند و ئامۆژگارییە
من بڵێم یان نا بەرزە و دیارییە
مەلای باتەییاعلام و هەم فەقێ تەیراناعلام
ناوییان ئەمێنێ تا ئاخر زەمان
بەیتیان زۆر جوانە وەک خونچەی بوهار
مایەی شانازین بۆ کوردی هەژار
عەلی هەریریاعلام لەگەڵ بەردەشاناعلام
شاعیری چاک بوون لە دەوری خۆیان
مەعرووف ڕەسافی لەگەڵ زەهاوی
خۆ بە من وەسفیان ناکرێ تەواوی
مەولانا خالید شای نەقشبەندی
شیعری ئەو تاکە ناو شیعری کوردی
شێخ عەبدورەحمان تەخەللوس خالیس
مورشیدی کامیل گوڵی مەجالیس
یەک مەلا عومەر ڕەنجووری مەشهوور
لای گشت دیارە لە خوار و لە ژوور
هەم عەبدوڵڵا بەگ مەشهور بە ئەدەب
بەیتی شیرینە هەروەکوو ڕوتەب
کوا ئەحمەدی کۆڕ عەشقی پیرۆزی
گشت موناجاتە شیعری پڕسۆزی
داخی دەروونم بۆ مەلای کۆیی
بۆ دین قەڵا بوو لە دەستمان ڕۆیی
مەلا خدر ناو نالی شارەزوور
فەخرە بۆ کوردان هەتا نەفخی سوور
شیعری وەک شیعری حافز و خەیام
پڕ ڕەمز و مەعنا شیرین و بەتام
یەک شێخ محەمەد بە مەحوی ناودار
مانەندی کەم بوو لە ڕووی ڕۆژگار
خۆ مەدحی سافی قەت تەواو نابێ
هەزار دەفتەر و قەڵەمت لا بێ
غەزەلی خەیلی خۆش و ڕەوانە
لای شوعەرای کورد تەواو عەیانە
یەک میرزا ڕەحیم یەعنی وەفایی
هەم پیاوی دین بوو مەردی دونیایی
کوا حاجی قادر خەمخۆری کوردان
گەلێ هەوڵی دا وەک مەردی مەیدان
کوا سۆزی حەریق، کوا بێسارانی
کوانی مەولەوی مەردی نوورانی
یەک مستەفا بەگ مەشهوور بە کوردی
جەنابی سالم، هەم لەگەڵ حەمدی
ئەم سیانە نەوەی ساحێب قڕانن
بناغەی شیعری کوردی سۆرانن
ئەختەر و کەیفی مانەندیان کەم بوو
ئوستادی شیعر و غەزەل بوون هەردوو
یەک مەلا مەحموود بە بێخود ناسراو
فەیلەسووفێ بوو زۆر بەرز و تەواو
شێخ نەجمەدین و مەلای جەباری
ئەشعارییان جوانە پڕ وردەکاری
کوانی ئەسیری خۆش نوتق و گوفتار
شیعری هەروەکوو تیغی جەوهەردار
یەک عەلی باپیر لەقەب کەمالی
دونیای پڕ کردووە شیعر و مەقالی
کوا کاکە حەمە مەشهوور بە ناری
کەلامی هەروەک دانەی مرواری
یەکێ پیرەمێرد، مەردی مەیدان بوو
قەڵەمی دەستی چرای کوردان بوو
یەک مەلا قانع، شاعیرێ زانا
بۆ بەرزیی وەتەن زۆر شیعری دانا
یەکێ تاهیربەگ سەروەری جافان
غەزەلی بەتام زۆر ڕێک و ڕوان
داختی دەروونم بۆ ئەحمەد موختار
شاعیرێ چاک بوو مەردێکی نامدار
بەبێ کەس کوژرا لە ئاوی سیروان
کوژراوە چرای جافەتی و گۆران
لوتفیتخلص چرای تۆش هەر ئەکوژێتەوە
ڕۆژێ دێ ناوت ئەسڕرێتەوە