جەناب شێخ مەحموود ئەوا کۆچی کرد

کۆچی شێخ مەحموودی نەمر
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  478 مشاهده
جەناب شێخ مەحموود ئەوا کۆچی کرد
بۆ خزمەت باری ماڵئاوایی کرد
داخێکی گەورەی نا بە جگەردا
ئاگری لە دڵ لە دەروون بەر دا
هەر کەس ئەبینی چاو بە گریانە
بۆ کۆچ کردنی دڵ پەرێشانە
ئەو ڕزگاری بوو لە دەرد و مەینەت
ئێمە ماینەوە بۆ غەم و زیللەت
ئەی چاو بڕژێنە فرمێسکی خوێنین
ئەی دڵ بناڵە بە داخ و بە قین
ئەی دەم هاوار کە هەتا ئەتوانی
بڵێ، بۆ وەتەن کوانێ شێرانی
یەک لە دوای یەک بێشەیان چۆڵ کرد
میللەتی کوردیان وێڵ و کڵۆڵ کرد
ئەی کورد بناڵە بۆ قوڕ بە سەری
بۆ لانەوازی بۆ دەر بە دەری
هەتاکوو ماوین ئەبێ داماو بین
بێ قەدر و قیمەت سووک و بەدناو بین
مەڕ شوانی نەما ئاوارە ئەبێ
نیوەی گورگ ئەیخوا نیوەی ئەدزرێ
یا ڕەب تۆ ڕەحمێ بکەی بە حاڵمان
ڕزگارمان بکەی نەشکێنی باڵمان
کوردی داماو و بێ کەس و هەژار
تۆ پەنای بدەی لە چەرخی ڕۆژگار
لوتفیتخلص هتاکوو دنیا بمێنێ
زەحمەتە یەکێ وەک شێخ بهێنێ