شکەنجی عەرز و توولی پێچی زوڵفت بێ سەرەنجامە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  1525 مشاهده
شکەنجی عەرز و توولی پێچی زوڵفت بێ سەرەنجامە
مەسەل توولی ئەمەل، عومری خزر، زنجیری سەودامە
بە شەڕ هاتن ڕەقیب و موددەعی، من خۆشی خۆشیمە
کە دەعوایە، لە هەر لایە بکوژرێ سوودی ئیسلامە
ئیشارەم کردە ئەبرۆی، یەعنی: میحرابت کەچە، فەرمووی:
ئەمە قیبلەی تەمامی عالەمە، جێی جیلوەی ئیمامە
لە سایەی ڕوویی تۆوە شامی خەڵقی تەڵعەتی سوبحە
لە شامی زوڵفی تۆوە سوبحی ئێمە زوڵمەتی شامە
لە ئاب و تاب و ئەشک و ئاهی خۆمدا بووم بە بوریانی
لەباتی پوختەگی سووتام و ئێستەش پێم دەڵێ: خامە
نیشانەی پوختەگی بێدەنگییە نالیتخلص! ئەگەر پوختەی
بە حوججەت تەی بکە نامە، بە حیددەت پەی بکە خامە