دڵەکەم هێندە گوشادە بەزم و سەیرانی ئەوێ
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
591 مشاهده
دڵەکەم هێندە گوشادە بەزم و سەیرانی ئەوێ
هەر وەکوو بولبول ئەخوێنێ گوڵی باغانی ئەوێ
چاوەکانی هەڵ هێناوە سەیری لای ژووروو ئەکا
پڕ بەدەم هاوار ئەکات و کەیفی کوردانی ئەوێ
لاوی کوردانم بە جارێ ڕوو بە ڕووی خائینانن
حازر و ئامادە وەستان بەسکە فەرمانی ئەوێ
من بزانم لاوی کوردان هەر لە ژووروو تاکوو خوار
گیان فیدای کوردی زەمانە ڕۆژی مەیدانی ئەوێ
تاکە مێرێکی زەمانە هەر بژی شێری وەتەن
پایەداربێ ئەو ئەمیرە ڕەحمی ڕەحمانی ئەوێ
ڕۆژ و شەو وا تێ کۆشاوە بۆ ئیدارەی میللەتی
پەیڕەوی عیلم و حەقیقەت لوتفی یەزدانی ئەوێ
لوتفیتخلص دائیم هەر هەژار و بەش بڕاو و دەربەدەر
سایەیی حوکمی عەداڵەت لوقمەیێ نانی ئەوێ