کوردە دە هەڵسە وەک شێری لانە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  286 مشاهده
کوردە دە هەڵسە وەک شێری لانە
خۆت دەرکە لە ژێر چەپۆک بێگانە
هەتاکەی مەستی جەهل و غەفڵەتی
سەیری حاڵت کە چەن پەرێشانە
لە خەو ڕاپەڕە وەک شێری مەیدان
پەیاکە دەوای دەرت مەردانە
یەک بگرن هەموو گەورە تا بچووک
بە سووکی سەیری یەک مەکەن گیانە
وەک برا وابن بۆ یەک پشتیوان
لە ڕۆژی تەنگی و شەڕ و مەیدانە
پشتی یەک بگرن هەتا ئەتوانن
یەک ڕا و یەک فیکر مەرد و پیاوانە
بەسە هەتاکەی خۆ خۆری و نیفاق
هەوڵ و تێکۆشین بۆ تۆ دەرمانە
لە هەموو بارێ تۆ بە جێماوی
ئەگەر هەوڵ نەدەی ماڵت وێرانە
لوتفیتخلص بێ هوودە جەوهەر مەنوێنە
بۆ خۆت بناڵە شێتی زەمانە