ئەی کوردی کاکم هەڵسەرە پاوە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  271 مشاهده
ئەی کوردی کاکم هەڵسەرە پاوە
ڕۆژی ڕوناکت وا شوعلەی داوە
ڕوناکی بەختت تەواو دونیای گرت
لە شەرق و غەرب وا دەنگی داوە
ئەستێرەی بەختت نوقم و بزر بوو
ئێستا وا تیشکی لە دونیای داوە
تۆ هەستە ئەمڕۆ ئەی شێری وەتەن
نووستن هەتا کەی کورد بەجێ ماوە
ئەمجا نۆرەتە ئەوەی کورد زمان
ئیش و کاری خۆت مەخەرە دواوە
میللەت بەجارێ گشت ئامادەیە
شان بە شانی یەک حەق ڕاوەستاوە
ئەوا بانگ ئەکا جین هەتا مەلەک
باسی کورد ئەکا بە ڕووی سەماوە
توو سەیری بکە ئەقوامی جیهان
هیچ کەسێ وەکوو توو نەفەوتاوە
لوتفیتخلص چاوەڕێ ڕۆژی شادی کە
فەلەک وا بەلای کوردا بای داوە