کوردستان مژدە بەیانی داوە

ئەم غەزەڵە لەپاش بەیان نامە گرنگەکەی ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ وتووە.
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  495 مشاهده
کوردستان مژدە بەیانی داوە
خۆر لەسەر شاخت گوێچکەی کێشاوە
سەیری دونیا کە لە خوار و لە ژوور
هەمووی بە یەکجار لە خەو هەڵساوە
هەر کەس لەم ڕۆژە سست بێ بزانە
ئەو لە کاروانی میللەت جێ ماوە
ڕۆژ ڕووناک شەوقی دا لە کوردستان
دووکەڵی غەم و غەدری پێچاوە
چەن ساڵە کە تۆ وا خەبات ئەکەی
بە جەور و خەفەت دەرد و سزاوە
داری بەختەکەت وا هاتۆتە بەر
شنە شنێتی بەدەم سەباوە
زۆر ئاگادار بە دوژمنی ناکەس
تێکی بشکێنی و بیخاتە لاوە
پشتی یەک بگرن ئەی میللەتی کورد
لە هەر کوێی هەن لە ڕووی دونیاوە
لە بیرتان نەچێ دەستم بە دامان
ئەو غەدرەی کە وا لە کورد کراوە
خزمەت بێگانە زۆر بێ بەقایە
مەعلووم خزمەت کار هەر دەرکراوە
لوتفیتخلص بێنە یاد کردەوەی پێشوو
دەرحەق بە کوردان کەچی کراوە