دڵ لە دووریت وا دیارە مەیلی گریانی هەیە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  1072 مشاهده
دڵ لە دووریت وا دیارە مەیلی گریانی هەیە
هەورەکەی میحنەت ئەهات و تاوی بارانی هەیە
وا لە شاخ و چۆڵا خەوتوو چاو بە ئەشک و دڵ بە غەم
ئیمڕۆ ڕۆژی شایی کوردە کەیفی شارانی هەیە
زۆر لە مێژە تێ ئەکۆشی کاکە تۆ بۆ خاکەکەت
دڵ ئومێددارە کە ئەمجار فیکری جارانی هەیە
ڕووم نەبوو من دابنیشم تێکەڵی وەجبەی ڕەفێق
وا ئەزانم ئیمڕۆکە دڵ مەیلی خەندانی هەیە
داری بەختم ڕوو لە وشکی، ڕۆژ بە ڕۆژ هەر کز ئەبوو
ئیمڕۆ چووزەرەی دیارە ڕۆژی نیسانی هەیە
خادیم و جاگیر مەبە ئەی کاکی خۆم بۆ هیچ کەسێ
عالەمیش وەک تۆ بوو ئەمڕۆ گشت گریبانی هەیە
لوتفیتخلص باغی ئەمەلی تۆ هاتە بەر چاو هەڵبڕە
هەر لە سایەی حەمدی خواوە تەیری خۆش خوانی هەیە