کاکی کوردم وا دیارە زەوق و شادیت دیار نییە
لە پاش ڕووخاندنی ڕژێمی پاشایەتی لە عێراق و بەرپابوونی شۆڕشی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
633 مشاهده
کاکی کوردم وا دیارە زەوق و شادیت دیار نییە
جەژنەکەی تۆ جەژنی گشتە فەرقی دەشت و شار نییە
پڕ بەدەم هاوار کە بۆ خۆت جەژنە ئەی کوردی دلێر
جێگەی ترس و غەم و یا جێگە عەیب و عار نییە
سەف ببەستن ڕابووەستن وەک برا گەورە و بچووک
چی بکەی ئیمڕۆ بۆ خۆتە زاڵمی خوێنخوار نییە
ڕەحمەتی حەق هاتە جونبش دووکەڵی کفری ڕفان
کەس لە مەکری زاتی حەق یەک زەڕەیێ بێدار نییە
ماڵ و سەروەت ڕۆحی شیرین بۆ چییە ئەی کاکی خۆم
گشتی قوربانی وەتەن بێ دەردەکەی تۆ دیار نییە
سوخرەیی ئاغا و بەگ و یا زاڵمە خوێنخۆرەکان
بێتە یادت وا بزانە ساڵەکەت وەک پار نییە
هەر وەکوو ئەسپێی بێگانە ڕۆژ و شەو خوێنتی ئەخوارد
مل کەچ و ڕازی بە گشت ئەتوت کە وا هیچ چار نییە
ئیمڕۆ گورزی پیاوەتی کەوتۆتە دەستی لوتفیتخلص تۆ
بۆ وەتەن خۆت گیان فیدا کە چاتری هیچ کار نییە