ئەی وەتەن ئیمڕۆ لە داخت جەرگی خۆم بوریان ئەکەم

دەس گرن گەورە و بچووک
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  611 مشاهده
ئەی وەتەن ئیمڕۆ لە داخت جەرگی خۆم بوریان ئەکەم
بۆ کزی و شێواوی تۆیە شیوەن و گریان ئەکەم
ئەی وەتەن سەرگەشتە و وێرانە شار و دێت
من لە داخی دەردی توو وا ڕوو لەسەر کێوان ئەکەم
ئەی وەتەن ئیمرۆ کە مات و کەساس و بێ دەسی
بێتە ڕۆژی خۆی سەر و ماڵم هەموو قوربان ئەکەم
ئەی وەتەن دەردمانی دەرد و زامی تۆ یەک گرتنە
دەسگرن گەورە و بچووک هەم بادینی و سۆران ئەکەم
ئەی وەتەن دووچاری داوی دەستی بێگانەی ئەلیم
بۆ نەجاتت حازرم هەر دەم بە ماڵ و گیان ئەکەم
ئەی وەتەن عالەم هەموو خۆش بەختە ئیمرۆ تۆ نەبێ
بۆیە هەر شەو تا سەحەر من ناڵە و فەغان ئەکەم
ئەی وەتەن هەر ئەمری بێ لوتفیتخلص لە خزمەت حازرە
بێ گومان ڕاست و دروستە وەی بەسەرچاوان ئەکەم