کوردستان شەرتە تاکوو بمێنم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  528 مشاهده
کوردستان شەرتە تاکوو بمێنم
تازێ باری تۆم نابێ بیشکێنم
هەتاکوو ماوم لەسەر ڕووی دونیا
دەرد و خەمی تۆ لە دڵ دەر بێنم
لە یادم ناچێ تا ڕۆژی مەرگم
کزەی جەرگم دێ هەتا ئەمێنم
خاک و خۆڵەکەم ئاو درا بە خوێن
بەو خوێنە لالە و نەسرین ئەڕوێنم
چەن نەوجەوانان خۆیان بەخت کرد
دەک لە دوای ئەوان یاخوا نەمێنم
دەخیلم دەخیل ئەی لاوی وەتەن
بۆ کزی ئێوە دڵ پڕ لە خوێنم
یەک پارچە یەک دڵ یەک دەس یەک زمان
منیش لەگڵتان شەرت و بەڵێنم
هەموو وەک برا ڕاوەستین یەک سەف
ڕووبەڕووی دوژمن خوێنم بڕژێنم
لوتفیتخلص زەلیلە ئیمرۆ قەومی کورد
کوا دەوای دەردی خاک بە دامێنم