بۆچ شیوەن نەکەم کاکە فەوتاوم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  277 مشاهده
بۆچ شیوەن نەکەم کاکە فەوتاوم
لە بەحری خەفەت وا غەرق ماوم
هەر لە پەنجەی پێ تا هەردوو چاوم
بێ پشت و پەنا لە قوڕ دا ماوم
لە بەر بێ عەقڵی لەسەر ڕووی دونیا
لە کاتی گەنجیم وەکوو جوانە گا
هەر هەوڵم ئەهات لە دەشت و چیا
هەڵمیان ساند بە شەق لە شیرین خاوم
چاوم هەڵبڕی هەر خۆم ماڵ وێران
فکرم کرد لە بەین ئەرز و ئاسمان
خاوەنی هەیە ئەم کەون و مەکان
تاریکی هێنا نایە سەر چاوم
تازە دێتە هۆش دڵەی پڕ دەردم
هیچ پارە ناکا هەناسەی سەردم
ڕوو ڕەشی مەیدان واحدئەلفەردم
تازە بیر ئەکەم لە خەو هەڵساوم
قەرزی پەنجا ساڵ ڕۆژی یەک درهەم
لە ناو سەندووقی ئەگەر بیکەی جەم
وەختێ بیهێنی سەر حیساب قەڵەم
ملیون و ملیارد من قەرزار ماوم
تازە لە بیر چوو کام خاک بەسەر کەم
دەخاڵەت دەرگای خەیرولبەشەر کەم
درەختی تاعەت پڕ لە سەمەر کەم
ئەگەر چی تەواو گیری قوڕاوم
لوتفیتخلص گوناهت ملیۆن گەر ملیار
لە تەزەر ڕەحمی پادشای غەفار
بێتە سەر کەرەم زاتی کردگار
قەت مەڵێی تازە من وا خنکاوم