دڵە شیوەن کە شین بۆ تۆ چاکە
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
450 مشاهده
دڵە شیوەن کە شین بۆ تۆ چاکە
هاوڕێکانی تۆ دیلی ژێر خاکە
قەت دامەنیشە غافڵ بێ خەبەر
کاتێ لە ناکاو مەرگت دێتە سەر
خۆت موهەییا کە حازر بە دائیم
بۆ وەڵامی خۆت پشت بەستە قایم
خەریکی فیکر و زیکری خودا بە
لە کردەی خراپ دڵ تەوەلا بە
زیکری خودا کە هەتا ئەتوانی
لە دەس تۆ دەرچوو ئەم دونیای فانی
پەشیمان بە تۆ لە کاری خراپ
بگرە ڕێگەی ڕاست ڕەسوول و ئەسحاب
پەیڕەوی ڕێگەی خاسانی خوا کە
بە دڵ بۆ ئیمان تۆ تەمەنا کە
ئەگەر بێ تەوبە نەکەی لە گوناهـ
مەعلووم ڕوو زەردی بێ پشت و پەناهـ
ئەڵێی هەی هاوار ماڵی وێرانم
لە کرداری کۆن زۆر پەشیمانم
لوتفیتخلص بەسیەتی گریان و هاوار
ڕوو بکە دەرگای زاتی کردگار