لەسەر جێ ناساغ وەعدەی سەفەرمە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  449 مشاهده
لەسەر جێ ناساغ وەعدەی سەفەرمە
سەفەر یەکجاری ڕوو لە خەتەڕمە
دەردی مردنە وا جەستەمی گرت
ئەڵێی ئاگرە لە ناو جگەرمە
ئەعزام ئەسووتێ وەک کوورەی ئاگر
هەوای عزرائیل وەکوو سێبەرمە
هیچ گوێ نادەمە گریانی منداڵ
چونکە خەفەتی مردن لە بەرمە
ئەزانم ئەمرم ڕزگارم نییە
وەکوو چۆلەکەی چنگی سەقەرمە
ژن بۆ مارەیی نووکەنووک دەکەن
مەلا بە تەمای کەوا و مێزەرمە
کوڕەکان هەموو ئەڵێن باوکەڕۆ
حازرە بۆ بەش مەڕ و گا و کەرمە
کوێر و شەل بیستیان هەموویان هاتن
ئێسقان ئەکرێ بۆی بەم گەرماوگەرمە
سەگ و پشیلە کەوتنە هاتوچوو
بۆ کەرتێ ئێسقان یا پارچەی چەرمە
منیش داخڵ بووم بە ژێر ئەو خاکە
سا خودا ناوت ویردی سەحەرمە
لوتفیتخلص تا ماوی خاک بە سەردا کە
بڵێ پەنای حەق خَيرُ المَقَرمعربیە