خەیاڵم وا ئەڵێ ئیمڕۆ غەمی دونیا لە دڵ دەرکە

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  784 مشاهده
خەیاڵم وا ئەڵێ ئیمڕۆ غەمی دونیا لە دڵ دەرکە
تەماعی حۆری و غیلمان شەرابی نەهری کەوسەرکە
هەتا کەی وا لە غەفڵەتدا خەریکی بەزمی دونیایی
ئیتر بەس وەسفی ڕوخسار و قەد و باڵای دولبەرکە
لەجێی فاسوونی جەرمانی لەناو عالەم لەبۆ دەعیە
کراسێکی سپی چادر لەبەر کە و تف لە مەخمەر کە
مەڵێ چەتفە و عەگاڵ چاکە جەمەدانی لەگەڵ هەوری
کڵاوێکی دڕاو و شڕ پەیا کە و تۆ لەسەر سەرکە
هەتا ئەتوانی سەر هەڵگرە بڕۆ بۆ خۆت لە دونیادا
تەماشای سونعی باری کە، بە دائیم زیکری ئەکبەر کە
هەزاران عادەت و تەرتیب و تەنزیماتی داناوە
ئەبینی سەنعەتی یەزدان دڵ و دینت بەرانبەر کە
مەڵێ ماڵ و مناڵ و ژن بەجێ بێڵم چ کارێکە
هەموو کەس هەر بەجێی دێڵێ ئەتۆش نەفست موکەددەر کە
بە ڕۆژ و شەو بڵێ یاڕەب دخالەت ڕوو سیاهم من
بە ڕوو زەردی لە قاپی خوا گەدایی ڕۆژی مەحشەر کە
هەتا ئیمڕۆ ئەوەی چوو پارە ناکا قەت لەبۆت لوتفیتخلص
لەمەولا ئەشکی چاوانت بە سەنگی دوڕ و گەوهەر کە