فکر لە کردەی خالیقی یەزدان

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 2 دقیقه  470 مشاهده
فکر لە کردەی خالیقی یەزدان
بکەرەوە تۆ، هەی خانە وێران!
بزانە چی بوو ئەمساڵ لە دونیا
تەنها یەک مانگی تەئخیر بوو باران
گیان لەبەر بێ خوێن تاقەتی بڕا
دڵ عالەم بای خوارد وەکوو ژێی کەوان
میللەت دڵ تەنگ بوو شێوا بە جارێ
هەموو ئەسووڕان چاو پڕ لە گریان
زەوی وشک بوو درەخت و گیا
بۆنی خوێن ئەهات لە ئەرز و ئاسمان
لە تاو برسێتی هەموو حەیوانات
سیس و لاواز بوون مردن لە برسان
گوناهـ خۆمانە هەموو دووچارین
تەئسیری کردووە لە گشت بەستەزمان
لە بەحری کەرەم خودایی کەریم
کراسی تازەی کردە بەر جیهان
بارانی ڕەحمەت لە هەر چوار کنار
هێنای بە جارێ بەسەریا ڕژان
کوردینە توخوا قەت غافڵ مەبن
لە شوکر و زیکری خالیقی یەزدان
ڕۆحی زی ڕوخان گشت لە خەتەر بوو
ئەوا ڕەحمی کرد پادشای مەننان
شەو و ڕۆژ بە دڵ زیکری خودا کەن
قەت تەواو نابێ نیعمەتی ڕەحمان
هەر کەس ئەمین بێ لە مەکری خودا
مەعلوومە هەر ئەو لە قەلبی حەیوان
لە هەر دوو دونیا بێ بەش و ڕوو ڕەش
لە مەیدانی حەق ئەوە ماڵ وێران
نە دەس بەردار بە تۆ لە ڕەحمەتی
نە ئەمنیش بە لە کەیدی جیهان
لوتفیتخلص بناڵە بۆ خۆت بەردەوام
بەڵکوو عەفووت کا پادشای ڕەحمان