دڵە شیوەن کە شین بکەرە بەر

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  738 مشاهده
دڵە شیوەن کە شین بکەرە بەر
خۆت بکە بە خاک، خاک بکە بە سەر
بۆ خۆت بناڵە هەتاکوو ماوی
لە ماڵ و چۆڵ لە دەشت و لە دەر
بگریە بۆ خۆت دونیات لە دەس چوو
کاتی مردن هات وای أينَ المَفَرعربی
نازانی داوی مەرگت چ جۆرە
وەک تەیری هەژار لە داو بێ خەبەر
ئایە بە سووتان وەیا خۆ خنکان
وەیا بە ناحەق کوژراوی بێ سەر
ئەبێ هەر بڕۆی چارت نا چارە
تەمەنی جوانی ئەوا چووە سەر
ئەمجا بە ڕاستی ڕوو بکە خودا
هاوار کە دەخیل خالقی ئەکبەر
جێی هانا و هاوار لە هەر دوو دونیا
بە ڕاستی هەر تۆی بینای دادگەر
ڕۆژ و شەو بە تاو مردن دێ بۆ لام
یەکجار ئەترسم لە ڕێی پڕ خەتەر
تازە من چی بکەم چیم دەسەڵاتە
پەنا بە دەرگای سەییدی سەروەر
ئەژنۆم شکاوە لە ژێر باری غەم
لە ترس و دەهشەت لە ڕۆژی مەحشەر
لە پرسیاری حەق وەڵامم چییە
هەر خۆت عالیمی لە حاڵی بەشەر
نەمامی تەوبە لە دڵ بڕوێنە
بە ناوی خودای گەورە دێتە بەر
لوتفیتخلص ئەزانی بارت گرانە
حوببی دونیایی لە دڵ دەر کە دەر