ئیمڕۆ لەگەڵ چەن کەسێ چووبووینە ئالی بەیان
ئەم دوو کەسە عالیمن
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
667 مشاهده
ئیمڕۆ لەگەڵ چەن کەسێ چووبووینە ئالی بەیان
بۆ تەعزێ موحەمەد ئەمین و دیدەنی خزمەکان
وەختێ چووین و دابەزین کۆبووینەوە چەن عەشرەت
عالەم گشت کۆمەڵ بووبوو دەر و ژوور و دیوەخان
وەکوو هێلانەی مێشهەنگ بەیەکدا ئەهات زەلام
کەس ئاگای لە کەس نەما وەک ڕۆژی ئاخر زەمان
عالیمان دانیشتبوون لەگەڵ کوێخا و ئاغاکان
حەدیسیان ئەخوێندەوە لەبارەی دین و قورئان
بەڵام نوتقی دووکەسیان غایەتەن بە نەشئە بوو
یەکێ مەلای قولی بەگ ئەوی دی مەلا کیژان
قورئانێکی دانابوو مەلا کیژان کە ئەیخوێند
دەستووری شاری کەرکووک ئەیخوێنن لەسەر قەبران
ئەو ڕۆژە زانیومە من ئەم دوو کەسە عالیمن
ئەوانیش وا لەدەس چوون کەوتنە عەشرەتی شوان
جارجارێ دەنگێ ئەهات زاتێکی خاوەن هیمەت
گەر نایناسی پێت بڵێم مەشهوورە مام ڕەمەزان
لوتفیتخلص تۆ خەریکی چیت شیعرەکانت زۆر جوانە
بەڵام منیش زانیومە خۆتیش یەکێکی لەوان