ئەی برادەر چی بکەم دڵم پڕ بووە لە غەم

از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
 1 دقیقه  568 مشاهده
ئەی برادەر چی بکەم، دڵم پڕ بووە لە غەم
شادی لە دڵدا نییە، گەر ئەپرسی زۆر و کەم
خەیاڵی فیکری دونیا، دڵ ئەفڕێ لە هەوا
فیکری ئاخیرەت بەجارێ چۆتە دەرەجەی عەدەم
عەجەب عەقڵ و شعوورت، لەلا نەماوە کاکە
قەت فیکرێ ناکەی ئەتۆ، لە ئەمری خودای ئەعزەم
بەسە تۆ بیرێ بکە! ئەی ڕوو ڕەشی ڕوو سیاهـ
چەندی مەغروور و بێ هۆش، ناترسی لە جەهەنەم
حەیا کە لەو خودایە، بێ هەمتا و بێ شەریکە
خالیقی ئەرز و ئاسمان، بەهەشت و باغی ئیرەم
تەوبەکە زوو فرسەتە! ئەجەل دائیم حازرە
لە بن گوێی هەموومان، بە زوولجەلالی قەسەم
لوتفیتخلص تۆ دەخاڵەت کە، بە دەرگاهی ئەو کەسە
کە خۆی خَيرُ النَبيعربییە، ئوممەتی خَيرالأُمَمعربی