ئەو کەسەی مەحکوومی دەستی نەفس و شەیتان بێ منم
گەر ئەبیسن دەنگی گریان
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
2 دقیقه
1007 مشاهده
ئەو کەسەی مەحکوومی دەستی نەفس و شەیتان بێ منم
فاسق و عاسی لە ئوممەت شاهی جیهان بێ منم
ڕامبوارد عومری شەبابم بەو هەوای نەفسی دەنی
دڵ بە داخ و ماڵ وێرانی ڕۆژی مەیدان بێ منم
بێ مووعین و دەست گیر و بێ ڕەفیق و بێ عەمەل
تووشی سەحرایی عەدەم چۆڵ و بیابان بێ منم
کەوتنە ڕێگەی حەق و ڕێگەی سەلامەت خزمەکان
تەوبەبێ یا ڕەب ئەوەی هەر کۆڵ بە عوسیان بێ منم
با لە لایان ئاشکرا بێ عالەمی سەر ڕووی زەمین
با بزانن زیاد لە خەڵکی ئەهلی نیران بێ منم
گەر ئەبیسن دەنگی گریان وەختی شەو و نیوەشەو
ئەو کەسەی بۆ حاڵی قەبری زۆر پەرێشان بێ منم
موستەحەقە ژەنگی دڵ بۆ قەترەیە ڕەحمەت خودا
ڕۆژ و شەو هەر چاوەڕوانی ڕەحمی یەزدان بێ منم
ڕووم نییە هەرگیز بڵێم من نەسڵی ئەو پێغەمبەرەم
دوور لە باسی شەرع و عیلم و دین و ئیمان بێ منم
مەیلی نەفسم حازرە هەر دائیما بۆ لای گوناهـ
یا ڕەسوولەڵڵا دەخیلە دەس بە دامان بێ منم
خاک و خۆڵ کەم جا بە سەردا سەر لە بۆ کوێ هەڵگرم
لایەقی گریان و شین و داد و ئەفغان بێ منم
لوتفیتخلص بۆ چی وا زویری دڵ بدە ڕەحمی خودا
هەر بڵێ هەردەم ئومێدی عەفوی ڕەحمان بێ منم