وای کە ڕوو زەرد و زەلیل و ماڵ وێران بەد حاڵە خۆم
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
1 دقیقه
1115 مشاهده
وای کە ڕوو زەرد و زەلیل و ماڵ وێران بەد حاڵە خۆم
بێ سەمەر عومری عەزیزی تەڵخی ترش و تاڵە خۆم
دائیمەن هەر وەک سەماوەر جۆش ئەخوا خوێنی دڵم
بۆ هەناوی زۆر سووتاوی ئاگر و زووخاڵە خۆم
سەیلی ئەشکم هاتە خوارێ تێکی دا بینای دڵ
هێرشی مردن کە هات و من لە سەر کەنداڵە خۆم
گەرچی ئەووەڵ حورمەت و ئیقباڵێکی چاکم هەبوو
عاقیبەت ڕووت و قەلەندەر بێ کەس و عەبداڵە خۆم
مودەتێ مانەندی قومری نەشئە و شەوقم هەبوو
گەرچی ئیمڕۆ لار و خوار و عەینی هەر وەک داڵە خۆم
خاوەنی نوتق و زەکا بووم دەنگی خۆش و چاوی گەش
ئیمڕۆ ئەمبینی کە کوێر و کەڕ و گێژ و لاڵە خۆم
حاسڵی گشت جەستەکەم پڕ دەردەسەر تاکوو قەدەم
چی بەیان کەم زۆر پەرێشانم لە ناو ئەم چاڵە خۆم
بە سەفاهەت ڕاتبووارد عومری عەزیزت ئەی هەژار
هەر بڵێ «واحەسرەتا» داماوی ڕۆژ سوئالە خۆم
چی ئەکەی لوتفیتخلص لە تەگبیر هاتە پێش حوکمی جەزا
چارەیێ بۆ خۆت بدۆزە تەوبە بێ لەم حاڵە خۆم